Nova چاودێریی سێرڤەرەکەت دەکات، بەخێرهاتنی ئەندامە نوێیەکان دەکات، تیکت و خەڵاتەکان بەڕێوە دەبات و ئاستەکان تۆمار دەکات. هەموو شتێک لە داشبۆردەوە ڕێک دەخرێت.

کۆماندەکان دەستبەجێ وەڵام دەدەنەوە. کەس چاوەڕێی بۆتەکە ناکات.
ئەگەر کەسێک دەستی کرد بە سڕینەوەی بەکۆمەڵی چەناڵەکان یان باندکردنی ئەندامان، Nova ڕایدەگرێت.
چاودێری، ئاست، تیکت، میوزیک و یاری، بەبێ بانگهێشتکردنی پێنج بۆتی جیاواز.
هەر زیادکراو یان کۆماندێک کە پێویستت پێی نییە ناچالاکی بکە، نازناوی خۆت زیاد بکە و بڕیار بدە کێ دەتوانێت چی بەکاربهێنێت.
هەر سێرڤەرێک جیاوازە. ئەو زیادکراوانەی پێویستتن چالاک بکە و ئەوانی تر بە ناچالاکی بهێڵەرەوە.
کاتێک خەڵک دێنە ژوورەوە بەخێرهاتنیان بکە و ئەوانەی دەمێننەوە خەڵات بکە. تیکت و چەناڵە ڤۆیسە کاتییەکانیش لێرەن.
ژمارەی ڕاستەوخۆی ئەو ئەندامانە پیشان دەدات کە ئێستا لە ڤۆیسدان.
ئەندامان بە چاتکردن و بە مانەوەیان لە ڤۆیس XP بەدەست دەهێنن. لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستیان ڕۆڵی خەڵاتیان پێ بدە، و بە /top سەیری خشتەی یەکەمەکان بکە.
بە وێنەیەکی بەخێرهاتن کە خۆت دیزاینی دەکەیت بەخێرهاتنی ئەندامە نوێیەکان دەکات، و ئاڤاتار و ناوی خۆیانی لەسەرە.
ئەندامان بە یەک کلیک تیکتێکی تایبەت دەکەنەوە. ستاف وەریدەگرن و کاتێک چارەسەر بوو دایدەخەن، و دەقەکەش لای تۆ دەمێنێتەوە.
ئەندامان دەچنە ناو تەوەرێک و چەناڵێکی ڤۆیسی تایبەت بە خۆیان وەردەگرن. کاتێک هەمووان دەردەچن خۆی دەسڕێتەوە.
بەشێوەیەکی خوودکارانە نامەی سپاس-کردن دەنێرێت یان ئاگادار کردنەوەیەک دەنێرێت کاتێک کەسێک بووستێک لە سێرڤەر دەدا.
بە کۆماندێک باند و بێدەنگ و ئاگادار بکە، لەگەڵ تۆمارێک کە پیشان دەدات کێ چی کردووە. پاراستن و ڕێپۆرتەکان بۆ ئەو کاتانەن کە هیچ چاودێرێک لەوێ نییە.
باند، دەرکردن، تایمئاوت، بێدەنگکردن و ئاگادارکردنەوە بە سڵاش کۆماند. AutoMod ـیش تێیدایە.
نامە سڕاوە و دەستکاریکراوەکان، هاتنەژوورەوە و دەرچوون، باندەکان و گۆڕانکاریی ڕۆڵ و چەناڵەکان تۆمار دەکات، تا بتوانیت بزانیت چی ڕوویداوە.
پەلاماردان ڕادەگرێت، ئەو بۆتانەی پەسەندت نەکردوون دوور دەخاتەوە، و سنوور بۆ ژمارەی ئەو چەناڵ و ڕۆڵ و ئەندامانە دادەنێت کە یەک کەس دەتوانێت لایان ببات.
ئەندامان بە /report ڕێپۆرتی کەسێک دەکەن، و ڕێپۆرتەکە دەچێتە ئەو چەناڵەی چاودێرەکانت سەیری دەکەن.
با ئەندامان خۆیان ڕۆڵ و ڕەنگی ناوەکانیان هەڵبژێرن، و ئاگاداریی وا بڵاو بکەرەوە کە لە دەقی سادە جوانتر دەربکەوێت.
ئێمبیدێک بە ناونیشان، خانە، وێنە و ڕەنگەوە دروست بکە، پاشان بینێرە بۆ هەر چەناڵێک. دواتر بەبێ دووبارە ناردنەوە دەستکاریی بکە.
ئەندامان بە /color ڕەنگی ناوەکەیان هەڵدەبژێرن. تۆ بڕیار دەدەیت کام ڕەنگ بەردەست بێت.
ئەندامان ڕیاکشن لەسەر نامەیەک دادەنێن و ڕۆڵەکە وەردەگرن. پێویست ناکات داوا لە چاودێرێک بکەن.
نامە دروست بکە بە لیستی هەڵبژاردن و دوگمە، و ئەو وەڵامە دیاری بکە کە هەر هەڵبژاردنێک یان دوگمەیەک دەینێرێت.
وەڵام و یاساکان یەک جار ڕێک بخە و لێیان گەڕێ کار بکەن. ئەگەر شتێک تێکچوو، سێرڤەرەکە لە لەبەرگیراوەیەکەوە بگەڕێنەرەوە.
وشەیەکی دیاریکراو هەڵبژێرە و Nova هەر کاتێک کەسێک بینووسێت بە نامەکەی تۆ وەڵام دەداتەوە.
کۆماندی ڕۆژانە وەک /user، /avatar و /server بۆ بینینی زانیاریی ئەندامان و سێرڤەر.
بەپێی خشتەیەکی کاتی لەبەرگیراوە دەگرێت و دوایین ٣٠ دانە هەڵدەگرێت. ئەگەر شتێک سڕایەوە، بە یەک کۆماند بیگەڕێنەرەوە.
یاسای خۆت دروست بکە: کاتێک شتێک لە سێرڤەرەکەدا ڕوودەدات، Nova ئەوە دەکات کە تۆ پێت گوتووە. لە یەکێک لەم تریگەرانەوە دەست پێ بکە.
کاتێک کەسێک نامەیەک دەنێرێت کار دەکات. بەپێی چەناڵ، ناوەڕۆک یان ئەندام فلتەری بکە.
کاتێک کەسێک ڕیاکشن لەسەر نامەیەک دادەنێت کار دەکات. بۆ کۆکردنەوەی دەنگ یان ڕا گونجاوە.
کاتێک ئەندامێک ڕۆڵێک وەردەگرێت کار دەکات. بۆ هەنگاوەکانی بەخێرهاتنی ئەندامی نوێ بەسوودە.
کاتێک ئەندامێک ڕۆڵێکی لێ دەسەندرێتەوە کار دەکات. بۆ ڕێکخستنی دەسەڵاتەکان یان تۆمارکردنی گۆڕانکارییەکە بەکاری بهێنە.
کاتێک کەسێک دەچێتە ناو چەناڵێکی ڤۆیس کار دەکات. سڵاوێک بنێرە یان تۆمار بکە کێ هاتووە.
کاتێک کەسێک لە چەناڵێکی ڤۆیس دەردەچێت کار دەکات. بۆ تۆمارکردنی ئامادەبوون یان پاککردنەوە باشە.
ئەندامان بە فۆرمێک کە خۆت دروستی دەکەیت داواکاری پێشکەش دەکەن، و ستافەکەت لە یەک چەناڵەوە قبوڵی دەکەن یان ڕەتی دەکەنەوە.
کاتێک چات بێدەنگ دەبێت یارییەک دەست پێ بکە یان خەڵاتێک ساز بکە.
ڕۆڵێت، تیک-تاک-تۆ، مافیا، چاوشارکێ و چەند یارییەکی بچووک، هەموویان ڕاستەوخۆ لە چاتدا دەکرێن.
خەڵاتێک دەست پێ بکە، کاتی کۆتاییهاتنی دابنێ و Nova براوەکە هەڵدەبژێرێت. ئەگەر خەڵاتەکەی وەرنەگرت، براوەیەکی نوێ دیاری بکە.
سیستەمی میوزیکی پڕ تایبەتمەندی بۆ پەخشکردنێکی بێ کێشە لە کەناڵی ڤۆیس

ببینە سێرڤەرەکەت گەشە دەکات یان بێدەنگ دەبێت. Nova هاتنەژوورەوە، دەرچوون، نامەکان و چالاکیی ڤۆیس بە هێڵکاری پیشان دەدات.
چەند کەس هاتوونەتە ژوورەوە، تا بزانیت ئایا گەشە دەکەیت.
چەند کەس دەرچوون، و کەی.
کۆی ئەو نامانەی لە هەموو سێرڤەرەکەدا نێردراون.
چەند ئەندام کاتیان لە چەناڵە ڤۆیسەکاندا بەسەر دەبەن.